سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان چه‌ند نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى پێده‌گات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەی پیرۆزبایی لە سه‌رۆكوه‌زيرانى هیندستان، سه‌رۆكوه‌زيرانی ئه‌رمه‌نستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێدەگات.
ڕۆژی پێنجشەممە (11ـی نیسانی 2024) سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پيرۆزبايى له هه‌ريه‌كه له نارێندرا مۆدى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هیندستان، نيكۆل پاشينيان سه‌رۆكوه‌زيرانی ئه‌رمه‌نستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت.
له نامه‌كاندا وێڕاى پيرۆزبايى و سڵاو و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ نێچيرڤان بارزانى، هەریەکە لە سه‌رۆكوه‌زيرانى هیندستان، ئه‌رمه‌نستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هيوايان خواستووه جه‌ژنى پيرۆزى ڕه‌مه‌زان بۆ هه‌موو لايه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و جه‌ختيان له خواستى وڵاته‌كانيان بۆ بره‌و‌دان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستانی عێراق كردووه‌ته‌وه.