هاتووچۆی سلێمانی: دەستکاریکردنی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل تاوانە و شۆفێران لە سەرپێچی ناپارێزێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاریکردنی ژمارەکان تاوانە و شۆفێران لە سەرپێچی ناپارێزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی نیسانی 2024) بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات و بیچەمێنێتەوە، یان دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و دەدرێتە دادگا.

هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی شۆفێران ناپارێزێت بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن و رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، داوا لە شۆفێران دەکات خۆیان لە جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بەدوور بگرن.