ئێران.. باج لەسەر مارەیی دادەنرێت

حکوومەتی ئێران باج لەسەر مارەیی دادەنێت
حکوومەتی ئێران باج لەسەر مارەیی دادەنێت

K24 - هەولێر

هەرچەندە پڕۆژەکە هێشتا نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام حکوومەتی ئێران پلانی داناوە لە داهاتوویەکی نزیکدا باج لەسەر مارەیی دابنێت.

ماڵپەڕی تیجارەت نیوز ڕایگەیاندووە، پرۆژەکە هێشتا نەخراوەتە باری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەگەر جێبەجێ بکرێت، بڕی مارەیی لە یەک لیرەی زێڕ تا 14 لیرە هیچ باجێکی لەسەر نابێت. لە 15 لیرەوە تا 100 لیرە 1.1٪ باجی لەسەر دەبێت، لە 101 لیرەوە تاکوو 200 لیرە 2٪ و لە 201 لیرە زیاتریش 15٪ باجی دەخرێتە سەر.

بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، حکوومەت و پەرلەمانی ئێران دەڵێن ئامانجیان لە پرۆژەکە ئەوەیە بڕی مارەیی کەم بێت و لە ئەنجامدا کێشەکانی پێدانی مارەییش کەم بێتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بە کێشەی پیریی جەماوەر لە ئێران کردووە و دەڵێت، دانانی باج لەسەر مارەیی، کاریگەریی نەرێنی لە ئاماری هاوسەرگیری دادەنێت و بەوەش جەماوەری منداڵ و گەنجی وڵاتەکە کەمتر دەبێت.