نزیکەی 40 زیندان لە کۆمۆرس هەڵاتن

K24 - هەولێر

دەسەڵاتدارانی دوورگەکانی قەمەر "کۆمۆرس" ڕایانگەیاند، نزیکەی 40 زیندانی لە زیندانێکی ئەو دوورگەیە هەڵاتن، کە دەکەوێتە زەریای هیندیەوە.

دەسەڵاتدارانی ئەو دوورگانە ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە، 38 زیندانی لە زیندانێکی قەرەباڵغی مۆرۆنی پایتەخت هەڵاتوون.

بەڕێوەبەری زیندانەکە سوەیلحی عەلی سەعید، دەڵێت: "تەنانەت کاتم نەبوو نوێژی جەژنیش بکەم، هەڵاتنەکەش زۆر زوو ڕوویدا".

عەلی محەممەد جونەید، داواکاری گشتی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "زیندانییەکان بە سوود وەرگرتن لە کەمتەرخەمی کارمەندانی ئەمنی هەڵهاتوون و توانیویانە لە دەرگای سەرەکی دەربچن". دەشڵێت: لە ڕووداوەکەدا هیچ کەسێک بریندار نەبووە.

جونەید گوتیشی: هەڵهاتنەکە بەهۆی هەڵهاتنی سەربازێک دەستیپێکردووە کە بە تۆمەتی کوشتنی هاندەرێکی گەنج لە مانگی نۆڤەمبەردا دەستگیرکرابوو.

جونەید ئەوەشی خستەڕوو، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستنیشانکردنی دۆخی دیاریکراوی هەڵاتنەکە کراوەتەوە.

زیندانەکانی ئەو دوورگەیە کە دەکەوێتە باشووری ئەفریقا و باکووری مۆزەمبیق و باکووری ڕۆژهەڵاتی مادەگەسکار و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 870 هەزار کەسە، بەردەوام ڕووداوی هەكاتن ڕوودەدات.

زیندانی مۆرۆنی زیاتر 200 زیندانی لەخۆدەگرێت و بە گوتەی سوەیلیحی عەلی سەعید، تەنیا 90 زیندانی تێدابووە، ئەم دامەزراوەیە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خراپی دۆخی زیندانەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە.