پیاوێكی كورته‌باڵا و ئافره‌تێكی باڵابه‌رز هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و سه‌رنجی جیهان به لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن
K24 - هەولێر:
هاوسه‌رگیرییه‌ك ده‌چێته ناو ڕووداوه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی جیهان؛ پیاوێكی كورته‌باڵا هاوسه‌رێكی باڵابه‌رز ده‌خوازێت و خۆشحاڵی خۆیشی به‌رامبه‌ر به هاوسه‌رگیری نێوانیان ده‌رده‌بڕێت.
لاری ماكدۆنێڵی ته‌مه‌ن 42 ساڵ كه پیاوێكی كورته‌باڵای ئه‌مه‌ریكییه، هاوسه‌رگیری جێسیكا پێرێز ماكدۆنێڵی ته‌مه‌ن 40 ساڵ كردووه و به‌و هاوسه‌رگیرییه‌یشیان دڵخۆشن.
به‌پێی كتێبی "گینیس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كانی جیهانییه‌كان، لاری درێژی باڵای 91 سانتیمه‌تره و جێسیكایش درێژی باڵای مه‌ترێك و 78 سانتیمه‌تره، به‌مه‌یش بوونه‌ته دوو هاوسه‌ر، كه جیاوازی درێژی باڵایان ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كردووه.
لاری گوتوویه‌تی، جێسیكا خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا كردووه و له‌وه‌ته‌ی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی خوێندوویانه، یه‌كتریان ناسیوه و له ساڵی 2006 هاوسه‌رگیرییان كردووه.
جێسیكا پێشتر دۆستێكی هه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی لێك جیا بوونه‌ته‌وه، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لاری كردووه و ماوه‌ی 18 ساڵه هاوسه‌ری یه‌كدین.