ئه‌ڤراز به‌هه‌جه‌ت: ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار له ناوچه جیاجیاكانی عێراق بۆ دهۆك زیادی كردووه
K24 - هەولێر:
له ماوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژندا، ژماره‌یه‌ك زۆری گه‌شتیار له ناوچه جیاجیاكانی عێراق بۆ گه‌شت و سه‌یران سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كردووه، هاوكات ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چوونه‌ته توركیا و باكووری كوردستان، هاوكات خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری ده‌ڵێت، هاتنی گه‌شتیار له ناوچه جیاجیاكانی عێراق بۆ دهۆك ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، زیاتر بووه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ڤراز به‌هه‌جه‌ت، خاوه‌نی كۆمپانیای گه‌شتیاری و ئه‌ندامی ژووری بازرگانیی و پیشه‌سازی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی چوونی گه‌شتیار بۆ توركیا و باكووری كوردستان ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كه‌مبوونه‌وه‌كه ده‌گاته ڕێژه‌ی 90%.
ئه‌ڤراز به‌هه‌جه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار له ناوچه جیاجیاكانی عێراق بۆ دهۆك ئه‌م ساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، زیاتر بووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شتیاری بۆ توركیا و باكووری كوردستان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانه له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، هاوكات نرخی ڤیزا گران بووه.
ئه‌ڤراز به‌هه‌جه‌ت گوتیشی، به‌ر له 10 هه‌فته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كردووه و پلانیان داناوه بۆ به‌شداریكردنیان له پیشانگایه‌كی له دوبه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر سه‌رنجی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕابكێشن.