ڕۆژنامەیەک.. ئەمەریکا دوو کەشتی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کرد
K24 - هەولێر
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی ڕایگەیاند، ئەمەریکا دوو کەشتیی جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمەریکا دوو کەشتی جەنگی "پێشتر یەکێکیانی جێگیر کردبوو" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کرد بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران کە بیکاتە سەر ئیسرائیل.
لای خۆیەوە کەناڵی سی بی ئێس نیوز بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئەمەریکا پێشتر بڵاوی کردبووە کە واشنتن پێشبینی دەکات لە 12ـی نیسان ئێران بە بەکارهێنانی زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
لەلایکی دیکەوە ئەمەریکا بە هەموو شێوەیەک دڵنیایی دەداتە ئیسرائیل کە پشتیوانی هاوپەیمانەکانی دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک کە لە ئێران و مانگە دەستکردەکانیەوە سەرچاوە دەگرێت.
لای خۆیەوە هێرزی هالێڤی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەی بۆ ئامادەیی سوپای ئیسرائیل کرد لە پێشبینی ئەگەری هێرشی ئێران لە کاردانەوەی بۆردومانی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.
ئێران هەڕەشەی تۆڵە کردنەوە لە ئیسرائیل دەکات، ئەویش لە ئەنجامی کوژرانی ئەو حەوت ئەندامەی سوپای پاسداران بە بۆردومانێک کە سەرەتای ئەم مانگە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کردە ئامانج.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا و گرژییەکان زیاتر ئاڵۆزتربوون.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه به ئامانج گرتووه.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق بوونە.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا کۆبووەتەوە.