ساڵی ڕابردوو به بڕی 154 ملیار دۆلار، پێڵاو له جیهان هه‌نارده كراوه
K24 - هەولێر:
زانیاریی و داتاكاتی سه‌كۆی كامتره‌ید ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ر یه‌ك له چین، ڤێتنام و ئیتاڵیا له پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری پێڵاو بوونه له ساڵی ڕابردوودا.
سه‌كۆی كامتره‌ید " Comtrade"ـی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له چین، ڤێتنام و ئیتاڵیا له پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی وڵاتانی به‌رهه‌مهێن و هه‌نارده‌كاری پێڵاو بوونه له ساڵی 2023ـدا؛ هاوكات ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندۆنیسیایش له پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌دان.
سه‌كۆی كامتره‌ید ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چین له ساڵی ڕابردوودا به بڕی 53 ملیار دۆلار، ڤێتنام به بڕی 20 ملیار دۆلار و ئیتاڵیا به بڕی 15 ملیار دۆلار، پێڵاویان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كردووه.
سه‌كۆكه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، ئه‌ڵمانیا به بڕی 11 ملیار دۆلار و ئه‌ندۆنیسیا به بڕی 6 ملیار دۆلار، پێڵاویان هه‌نارده كردووه.
ئه‌و سه‌كۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، ساڵی ڕابردووا به بڕی 154 ملیار دۆلار پێڵاو له لایه‌ن وڵاتانه‌وه هه‌نارده كراوه. ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، ماوه‌ی چوار ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ر یه‌ك له چین، ڤێتنام، ئیتاڵیا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندۆنیسیا له پله‌ی یه‌كه‌م تاوه‌كو پله‌ی پێنجه‌م ڕیزبه‌نده‌كه‌یان گرتووه.