فه‌یسه‌ڵ ئیسترابادی: ئه‌مه‌ریكا هانی سوودانی ده‌دات پرسه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكات
K24 – هەولێر:
باڵیۆزی پێشووی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌نده ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كردووه؛ ده‌شڵێت، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوودانی ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته و ده‌بێت پرسه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 13ـی نیسانی 2024) فه‌یسه‌ڵ ئیسترابادی، باڵیۆزی پێشووی عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنكه، نه‌خاسمه كه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له دوای سه‌رده‌می باراك ئۆباماوه واته له تره‌مپه‌وه تا بایدن، سیاسه‌تێكی ڕوونی به‌رامبه‌ر به عێراق نییه.
باڵیۆزی پێشووی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی به‌رهه‌مدار ده‌بێت به‌تایبه‌تی كه سوودانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له خۆی ڕازی بكات، چونكه عێراق تا ئێسته پێویستی به ئه‌مه‌ریكا هه‌یه به‌تایبه‌تر له ڕووی سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌وه.
فه‌یسه‌ڵ ئیسترابادی باسی له‌وه‌یش كرد، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به ڕوونی به سوودانی بڵێت، عێراقێكی فیدراڵ واته عێراقێكمی به‌هێز، به‌و مانایه‌ی ده‌بێت هارمۆنی و گونجانێكی ڕژد له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بێت كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات عێراق به‌هێزتر بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، عێراقی به‌هێز واته عێراقێكی فیدراڵ و فره‌چه‌شن و فره‌ڕه‌نگ، هاوكات سنووره‌كانی خۆی بپارێزێت و ڕێگه به ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌دات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوودانی ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی ئه‌رێنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته و ده‌بێت پرسه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن. گوتیشی، به‌غدا به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، كه ئه‌مه‌یش دژی ده‌ستووره.
فه‌یسه‌ڵ ئیسترابادی دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پابه‌نده ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێ كردووه.