نێچیرڤان بارزانی: داواكارين حكوومه‌تى عێراق له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وە قوربانييانی ئەنفال قه‌ره‌بوو بكاته‌وه
K24 - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 36 ساڵەی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌م تاوانه‌ى به جينۆسايد ناساندووه، داواكارين له حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه و قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە "ئه‌مڕۆ يادى خه‌مگينى سى و شه‌ش ساڵه‌ى هه‌ڵمه‌ته به‌دناوه‌كانى ئه‌نفال و زياتر له 182 هه‌زار منداڵ و ئافره‌ت و پياو و گه‌نجى ئه‌نفال كراوى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه له يه‌كێك له سامناكترين تاوان و جينۆسايدى مێژوودا ساڵى 1988 له‌سه‌ر ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى به‌غدا شه‌هيد كران و لێكه‌وته‌كانى تا ئێستا و تا داهاتوويه‌كى درێژ، به‌رده‌وام ده‌بن. له‌م ياده‌دا به ڕێز و شكۆدارييه‌وه به بيريان ده‌هێنينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين".
هەروەها ئاماژەی داوە "له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق ئه‌م تاوانه‌ى به جينۆسايد ناساندووه، داواكاريمان له حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه بۆ به‌جێگه‌ياندنى دادوه‌رى، ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قوربانييان له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه و قه‌ره‌بوو بكاته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌خت له خزمه‌تكردنى باشترى كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌كه‌ينه‌وه و هه‌رچى له توانادا بێت، ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "كه‌سوكارى ئازيزى ئه‌نفالكراوان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه تا كۆتايى له پرۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى ڕوفاتى شه‌هيداندا و گێڕانه‌وه‌يان بۆ باوه‌شى نيشتمان به‌رده‌وام ده‌بين. هه‌روه‌ها جه‌خت له كار و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه‌مان ده‌كه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وى تاوانى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز تاوانێكى وا له هيچ شوێنێكى جيهان دووباره نه‌بێته‌وه".
هەروەها ڕایگەیاندووە، "له‌م ياده‌دا جه‌خت له ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه مه‌رجى پاراستن و مانه‌وه‌ى ماف و ده‌سكه‌وته‌كان و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستانه. يادى شه‌هيدان هه‌ميشه به خێر و دروود له گيانى پاكيان، سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان."