بایدن لەگەڵ کۆنگرێس تاوتوێی چۆنییەتیی پشتیوانیی ئیسرائیل و ئۆکرانیا دەکات

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی پارتەکانی دیموکرات و کۆماری لە کۆنگرێس، باسی لە ئەگەرەکانی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک کرد کە هاوکاریی زیادە بۆ ئیسرائیل و ئۆکرانیا لەخۆ بگرێت.

لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا هاتووە، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ جاک شومەر، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیرانی دیموکرات و میچ مەککۆنێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کۆمارییەکان، مایک جۆنسۆن و سەرۆکی کەمینەکانی دیموکراتییەکان، حەکیم جێفریس کردووە، سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر ئیسرائیل.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە دا، لە کاتی گفتوگۆکەدا، بایدن داوای  لە ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە بۆ ئەوەی بە خێرایی داواکارییەکەی بۆ دابینکردنی بودجەی زیادە لە بواری ئاسایشی نیشتمانیدا پەسەند بکەن.

پێشتر ئیدارەی ئەمەریکا ئەو داواکارییەی بۆ تەرخانکردنی بودجەی زیادە بۆ ساڵی دارایی 2024 بۆ کۆنگرێس نارد بوو، بۆ ئەوەی هاوکاریی ئیسرائیل و ئۆکرانیا بکات، هەروەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چین و ڕووسیا لە ئاسیا و زەریای هێمن. بە گشتیی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی حکوومەت بە سەرۆکایەتی جۆو بایدن، نزیکەی 106 ملیار دۆلاری دەوێت بۆ ئەو پلان و پڕۆژانە.

پێشتریش، لە چەند مانگی ڕابردوودا، چەندین کۆماریخواز لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران دژی بەردەوامیی پاڵپشتی دارایی بۆ کیێڤ قسەیان کردووە، هەروەها جۆنسۆنیش بەردەوام هۆشداریی داوە لە نیازی بەستنەوەی هاوکاریی زیاتر بۆ ئۆکرانیا لەبەرامبەردا ئەو هاوکارییە کۆنترۆڵی سنووری باشووری ئەمەریکا.ی پێ بکرێت، کە "مەبەست لێی سنووری مەکسیکە و ئەمەریکایە".