ئه‌لینا رۆمانۆوسكی: بە پەرۆشین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار له نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بە پەرۆشین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: بە پەرۆشین بۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار له‌نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
رۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.
بصفتي سفيرة الولايات المتحدة لدى العراق، يسعدني الانضمام إلى رئيس الوزراء العراقي @mohamedshia خلال زيارته الرسمية إلى واشنطن العاصمة. نتطلع إلى اجتماع مثمر مع الرئيس بايدن @POTUS بهدف تعزيز الروابط بين بلدينا. #الشراكة_الأمريكية_العراقية_الشاملة pic.twitter.com/DCRFGb6Rm9
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) April 15, 2024