تاوانه‌كانی بازرگانیی به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له عێراق زیادی كردووه
K24 - هەولێر:
زانیارییه فه‌رمییه‌كان ئاماژه به زۆربوونی تاوانه‌كانی بازرگانی به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ له عێراق به‌گشتی و به‌غدای پایته‌خت ده‌كه‌ن.
زانیارییه‌كان له ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نن، تاوانه‌كانی "ڕفاندن، كوشتن، پاشان دزینی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و دواتریش بازرگانی پێوه‌كردنیان" له عێراق به‌گشتی و له به‌غدا تا دێ زیاتر ده‌بێت.
زانیارییه‌كان له ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی عێراق سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و تاوانانه به‌تایبه‌ت له به‌غدا، له گه‌ڕه‌كه میللیی و ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان بووه‌ته به‌شێك له كاسبی و مامه‌ڵه‌یان پێ ده‌كرێت.
له لای خۆیانه‌وه هاووڵاتییان ڕووبه‌ڕووی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ژیانیان و هه‌ست به ئاسایش ناكه‌ن.
هاووڵاتییان داوا له حكوومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌لامه‌تی ژیان و گیانیان بپارێزن و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه ڕژد بن.
هاوكات میقداد مووسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه، تاوانی بازرگانی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی مرۆڤ بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. گوتووشیه‌تی، هه‌وڵه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و تاوانه.
ڕۆژی (3ـی تەمموزی 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش له به‌غدا ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌تا تیمه‌كانیان كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز بیانییان ده‌ستگیر كردووه، دواتر له ڕێگه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه توانیویانه تۆڕێك هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، كه كاریان هێنانی ئه‌و كه‌سه بیانیانه بووه بۆ ناو عێراق، كه بازرگانی به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن.
روونیشی كردبووه‌وه، تۆڕه ده‌ستگیركراوه‌كه قاچاخچییه‌كانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و له ڕێگه‌ی ساخته‌كردنی مۆری نیشته‌جێبوونه‌وه ده‌هێنایه ناو عێراق.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هه‌واڵگری و ئاسایش له به‌غدا، ئاشكراشی كردبوو، ئه‌و تۆڕه له 13 كه‌س پێكهاتبوو و سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی پاكستانی بوونه و خۆیان له ناو یه‌كێك له باخه‌كانی ناوچه‌ی جادرییه شاردبووه‌وه.