سەردار قادر لاری نییە لە بری ھەڤاڵ ئەبوبەكر ببێت بە پارێزگاری سلێمانی

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستاودەستکردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا دیار نییە کە کاندیدی چاوەڕوانکراو ھەڤاڵ ئەبوبەکر کە خاوەنی زیاتر لە 241 ھەزار دەنگ بوو، دەبێتە پارێزگاری داھاتووی سلێمانی یاخود نا.

دەنگۆی ئەوە ھەیە كە بزووتنەوەی گۆڕان سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی لە بری ھەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی كاندید دەكات، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، سەردار قادر گوتی: "من خەڵكی سلێمانیم و ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕانم ھەر كارێكم پێبسپێردرێت دەیكەم".