پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی ئاماده‌كردووه‌

بە گوێرەی راپۆرتی ڕێکخراوەکان، کاری دەستدرێژی سێکسی و ناچارکردنی ئافرەتان بۆ کاری سێکسی لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە

K24 - به‌غدا:

لە پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسایەک ئامادەکراوە بۆ قەدەغەکردنی کاری هاوڕەگەزخوازی، لەشفرۆشی و گۆرینەی هاوسەران لەنێوان یەکدی، یاخود ئەو کەسانەی خۆیان بەرەگەزی بەرامبەر دەچوێنن، هەر کەسێکیش بانگەشە بۆ ئەو کارانە بکات بەتوندی سزا دەدرێت.

توندترین سزا کە دانرابێت 15 ساڵ زیندانیکردن لەگەڵ سزای ماددی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت: "ئامانج لەم پرۆژە یاسایە بۆ ئەوەیه‌ كه‌ لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بانگەشەی ئاشکرا بۆ کاری هاوڕەگەزخوازی کراوە".

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکان، کاری دەستدرێژیی سێکسی و ناچارکردنی ئافرەتان بۆ کاری سێکسی لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق لە ئاستێکی بەرزدایە.

پەرلەمانی عێراق دەیەوێت لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەکەوە سزای توندی ئەو کەسانە بدات کە بانگەشە بۆ کاری لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی دەدەن. 

بەگوێرەی پرۆژە یاساکە ئەو کەسانەی کاری لەشفرۆشی و هەورەگەزبازی و کاری گۆرینەوەی هاوسەر لەنێوان یەکدیدا دەکەن یان ئەوانەی خۆیان بەرەگەزی مێ دەچوێنن لەگەڵ ئەو کەسانەی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کاری لەشفرۆشی بەکاردێنن، بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن.