لویس ساکۆ: کریستیانەکان لە کوردستان بە ئاسوودەیی دەژین و هیچ فشارێکیان لەسەر نییە
K24 - هەولێر:
پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان ئاماژه بهوه دهكات، کریستیانەکان لە کوردستان بە ئاسوودەیی دەژین و هیچ فشارێکیان لەسەر نییە؛ دهشڵێت، ههر له سهرهتاوه سهرۆك بارزانی و سهرۆكی ههرێمی كوردستان و سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان پێشوازییان لێ كردووه و پشتیوانی خۆیان بۆ دووپات كردووهتهوه.
ئهمڕۆ (دووشهممه 15ـی نیسانی 2024) لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە عێراق و جیهان تایبهت به كوردستان24 ڕایگهیاند، محهممهد شیاع سوودانی، سهرۆكوهزیرانی عێراق خۆی داوەتنامەیەکی ئاراستە کردووه، تێیدا داوای لێ کردووه بگەڕێتەوە بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بکات لەبارەی دۆخی کریستیانەکان كه بە سینگفراوانییەکی زۆرەوە گوێبیستیان بووه و هەندیک بابەتیان تاوتوێ کردووه و دواتر بەڵێنی دا کە هەموو شتێک خێری پێوە دەبێت.
لویس ساكۆ ههروهها ڕایگهیاندووه، لە دوای کشاندەوەی مەرسوومەکە، هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ سەرۆککۆمار نەبووە سەرەڕای ئەوەی دوو جار لەیەکتر نزیکبووین. ئەو لەژێر کاریگەریی لایەنێکی دیاریکراودایە. ل ەماوەی 6 مانگدا سێ نامەم بۆی نووسیوە، بەڵام وەڵامی نەداوەمهتەوە، ئەمە بێڕێزییە، چونکە ئەو سەرۆک کۆمارە و منیش سەرۆکی کڵێسەمو پێگە و ڕۆڵم هەیە."
لویس ساکۆ له بارهی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی لە پارێزگارییکردنی پێکهاتەکان ڕایگهیاند، ڕوونە کە کریستیانەکان لە کوردستان بە ئاسوودەیی دەژین و هیچ فشارێکیان لەسەر نییە، لەوانەیە هەندێک کێشەیان هەبێت وەک کێشەی زەویوزار، بەڵام پشت بە خوا هەمووان چارەسەر دەبن. "لە کوردستان سیستەمێکی سیکۆلار جێبەجێ دەکرێت، هاووڵاتییانی کوردستان کریستیان بێت یان موسڵمان و هەر شتێکی دیکە گرنگ نییە، دەوڵەت یان کوردستان ئایینی نییە، ئاین من و تۆین. پێویستە کیانی دەوڵەت هەموو لایەک بە یەکسانی لە ئامێز بگرێت. هەر لە سەرەتاوە بەڕێز مەسعود بارزانی پێشوازیی لێ کردم و ڕایگەیاند کە کشاندنەوەی مەڕسووم شتێکی ناماقوڵییە، هاوکات سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانیش واتە هەر سێیان زۆر پاڵپشتییان کردین. قسەیان لەگەڵ سەرۆک کۆمار کرد بەڵام وا دیار بوو، ئەو ڕژدە لەسەر بڕیارەکەی خۆی."
ههروهها له بارهی پرسیارێك كه ئەگەر کێشەکە لە ناوخۆی عێراق چارەسەر نەکرا، پڕۆژەی ئهوان چی دەبێت؟ دەنگیان بە کوێ دەگەیەنن؟ گوتی، "من لەو قۆناغەدا بێدەنگ نەبووم نە لە ڕاگەیاندن و نە لە پێگە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ وەزیران و باڵیۆزان کۆبوومەوە، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان و حکوومەتەکانی دیکە. نامەوێ ئەم پرسە بگەیەنمە دەرەوە وەک ڕێزیک بۆ عێراق، چونکە خۆم عێراقیم و پابەندی وڵاتەکەی خۆمم، بەڵام ئەگهر حکوومەتی عێراق بە جۆرێکی دیکە مامەڵە بکات، منیش ناچارم بچمە دادگای نێودەوڵەتی، لە کۆتاییشدا دەبێ ئەوان بەرپرسیارییەتی وەربگرن ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکەن، كه هیوادارم ئەمە ڕوونادات."
لهبارهی پرسیارێكدا، كه لە بەیاننامەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ساكۆ بە سەرکردەی کلدان پێناسە کراوه، ئایا کلدان کڵێسەیە یان پێکهاتەی نەتەوەییە؟ لویس ساكۆ گوتی، "ئەمە وەک ئەوە وایە باس لە سەرکردەی هۆزێک بکەیت، من خاوەن گەلم. ئەمە هەندێک بەکار دەهێندرێت، بەڵام من نامەوێت ببم بە سەرکردە، سەیرمکە جلوبەرگی فەرمیی ناپۆشم بۆ ئەوەی لە خەڵک نزیکبم، واتە جلوبەرگی فەرمیی کڵێسە ناپۆشم، کەسانێک هەن دهیپۆشم، بەڵام من کەسێکی سادەم، لە خەڵک نزیکم، دەمەوێت لەگەڵ خەڵک بژیم. لە ئەنجامدا من سەرۆکی کڵێسەم و دەسەڵاتی ئاینییم هەیە. مەدەنی بێت یان سیاسی پێویستە خزمەتی خەڵک بکرێت نەوەک فهرمان بکات و خۆسەپێنەر بێت. من ئەم شتانەم نییە و ژیانی خۆم بە خوا داوە بە دڵەوە خزمەتی خەڵک دەکەم کریستیان بێت یان هەر ئاینێکی دیکە. هەموو خەڵکیش دەمناسن و بەوە ناسراوم، هیوادارم هەر بەرپرسێک یان دەسەڵاتدارێک ئامانجەکەی خزمەتکردن و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی و پاراستنی کەرامەتی خەڵک بێت. خەڵک بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکارنەهێنێت."