سه‌رهه‌نگ حه‌مه‌سه‌عید: ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی له ڕێگه‌ی سوودانییه‌وه عێراق سه‌قامگیر بێت و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست - په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا سوودانی به سه‌رۆكوه‌زیران و كه‌سایه‌تییه‌كی جددی ده‌بینێت، مه‌به‌ستیه‌تی له ڕێگه‌ی سوودانییه‌وه عێراق سه‌قامگیر بێت و كێشه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكات؛ ده‌شڵێت، گرنگه شاندی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری سوودانییه له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی نیسانی 2024) سه‌رهه‌نگ حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست - په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ واشنتن له كاتێكی گرنگ دایه نه‌خاسمه كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بارودۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
سه‌رهه‌نگ حه‌مه‌سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، سوودانی له‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی كه شاندێكی باڵا و فره‌ی له‌گه‌ڵ دایه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جددیه‌تی سوودانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست - په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی باسی له‌وه‌یش كرد، سوودانی مه‌به‌ستیه‌تی له‌میانی شانده‌كه‌ی یاوه‌ریدا كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی له خۆ گرتووه، بیسه‌لمێنێت كه سه‌رۆكێكی جددیه و مه‌به‌ستیه‌تی چاره‌سه‌ری هه‌موو پرسه‌كان بكات و گوزارشت له هه‌مووان و له فره‌یی عێراق بكات.
سه‌رهه‌نگ حه‌مه‌سه‌عید گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا سوودانی به سه‌رۆكوه‌زیران و كه‌سایه‌تییه‌كی جددی ده‌بینێت، مه‌به‌ستیه‌تی له ڕێگه‌ی سوودانییه‌وه عێراق سه‌قامگیر بێت و كێشه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست - په‌یمانگه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاشتی باسی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پشتیوانی خۆی بۆ سوودانی ده‌ربڕیوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش به كرده‌یی بكرێت، عێراق به‌ره‌و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری هه‌نگاو ده‌نێت.
ڕۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 15ـی نیسانی 2024 له واشنتن سوودانی و بایدن كۆبوونه‌وه و تێیدا چه‌ند پرسێكی گرنگی هاوبه‌شیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایان تاووتوێ كرد.