گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق بۆ كوردستان24: پابه‌ندین به ناردنی مووچه
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی گوته‌كانی جۆ بایدن كه رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پاراستنی عێراق و هاوبه‌شه‌كانی، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له باشترین ئاستدا ده‌بێت. له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی: پابه‌ندین به ناردنی مووچه.
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له واشنتنه‌وه به په‌یامنێری كوردستان24ـی راگه‌یاند، سوودانی هه‌روه‌ك له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، له هه‌ستیارترین قۆناغ هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ ئاستێكی دیكه بگوازینه‌وه.
عه‌وادی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئێمه له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌داین و ره‌نگه ناوچه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار بچێت.
ئه‌وه‌شی باسكرد، بایدن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرا و حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، زەمینەسازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەیە.
دووپاتیشیكرده‌وه، پرسی چاره‌سه‌ركردنی مووچه رێڕه‌وی خۆی گرتووه و ناردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژی 13ی نیسانی 2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ بایدن كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
سەرۆكوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی لە 13 تا 19ی ئەم مانگە لە ئەمه‌ریكا دەبێت.