ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتە چین

K24 - هەولێر

کەناڵێکی چین ڕایگەیاند، شی جین پینگ سەرۆکی چین لە پەکین پێشوازی لە ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کرد.

شوڵز سەردانی شارەکانی شەنگەهای و چۆنگچینگی دەکات و لە پەکینیش لەگەڵ لی کیانگ سەرۆک وەزیرانی چین وتووێژ دەکات بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ململانێکانی ئۆکرانیا و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لای خۆیەوە حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە سەردانەکەی شوڵز بۆ چین تیشک دەخاتە سەر ئەو ئالنگاریی جیۆپۆلەتیکیی و ستراتیژی گەشەپێدان و پەیوەندییە ئابوورییەکان.

شوڵز ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی نیسان 2024، سەردانی چین دەکات و سەردانەکەی پێشووی شوڵز بۆ چین لە مانگی نۆڤەمبەری 2022 بووە، بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک.