سبەی لە دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە

پشووی فەرمی
پشووی فەرمی

K24 – هەولێر

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سبەی سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشوو دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی نیسانی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، 17ـی نیسانی 2024، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، 17ـی نیسانی 2024، بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدییان، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، 18ـی نیسانی 2024، دەوامی فەرمی و ئاسایی هەموو دامودەزگاكان دەست پێ دەكاتەوە.