جاستین بەیبری گۆرانیبێژ پێشەنگە
بە درێژایی حەوت مانگی رابردوو، گۆرانیبێژی لاوی کەنەدی ( جاستین بەێبر) پلەکانی یەکەم و دووەمی لیستی پڕفرۆشترین گۆرانییەکانی لە سەر ئاستی بەریتانیادا گرتووە.
لەم ساڵدا, حەوت مانگ لەسەر یەکتری جاستين ئەم پلەیەی گرتووە و تا ئێستا پێشەنگە لەم رووەوە.
گۆرانییەکەی جاستین کە لە پلەی یەکەم دێت, بەناوی Cold Water کە لەگەڵ تیپی موزیکی Major Lazer بلاوی کردووەتەوە
گۆرانییەکی دیکەی بەناوی Let Me Love You کە لەگەڵ گۆرانیبیژ دی جەی سنیک گوتوویەتی لە پلەی دووەم دێت.
لە پاش ساڵی ١٩٨٥ وە تا ئیستا ھیچ گۆرانیبێژێک ئەم ریکۆردەی بەدەست نەھێناوە . کە لە فرشتنی کۆپی ئەلبومەکەی ٩٥٠٠ کۆپی لە پێش رکابەرەکانییەوەیە.