شا عەبدوڵلا پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات

شا عەبدوڵلا پیرۆزبایی لە  سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات
شا عەبدوڵلا پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات

K24 - هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی هاشمی ئوردنی پێگەیشت.

لە نامەکەی شای ئوردندا هاتووە؛ "بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و لە خوای مەزن داواکارین کە جەژن ببێتە مایەی کامەرانی و تەندروستی بۆ ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان".