نیان ئه‌حمه‌د: پێشانگه‌ی كتێب گوزارشت له ڕووداو و دیارده‌یه‌كی ڕۆشنبیریی فەرهەنگە جیاوازه‌كان ده‌كات
K24 - هەولێر:
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن، چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی كتێب له هه‌ولێر گوزارشت له ڕووداو و دیارده‌یه‌كی ڕۆشنبیری نێوان فەرهەنگە جیاوازه‌كان ده‌كات؛ ده‌شڵێت، بۆ ئه‌م ساڵ 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شدارییان له پێشانگه‌كه كردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی نیسانی 2024) نیان ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن، چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه تایبه‌ت به كوردستان24 ڕاگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی كتێب له هه‌ولێر گوزارشت له ڕووداو و دیارده‌یه‌كی ڕۆشنبیری نێوان فەرهەنگە جیاوازه‌كان ده‌كات.
نیان ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، پێشانگه‌كه بووه‌ته دیدارێكی نه‌ریتئامێز بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه و گۆڕینه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانیان.
ناوبراو گوتیشی، بۆ ئه‌م ساڵ 300 ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شدارییان له پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب كردووه، كه ئه‌م ده‌زگایانه له ناوخۆی كوردستان، عێراق، وڵاتانی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی به‌شدارن.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن، چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه باسی له‌وه‌یش كرد، ده‌رفه‌تی زیاتریان به ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان داوه نه‌ك كتێبفرۆشه‌كان، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان باشتر له ئه‌رك و كاره‌كانیاندا ده‌زانن، نه‌خاسمه خۆیان ده‌زانن چ جۆره به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17-04-2024، سەرۆک بارزانی 16ـەمین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر کردەوە.
16مین پیشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ کتێب لە ئەمڕۆوە تا 27ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت کە 300 دەزگای چاپ و ناوەندی پەخش لە 22 وڵاتەوە تیایدا بەشدارن و یەک ملیۆن و 500 هەزار ناونیشانی جودای کتێب نمایش دەکەن.
بۆ ئەم ساڵ، ناوەندەکانی بەشدار لە 16مین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بە ڕێژەی 50% داشکانیان بۆ کتێبەکان کردووە، هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ جیاوازی لە ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی لە سەردانیکار و خوێنەرانی کتێب تۆمار بکرێت.