حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی بۆ كوردستان24: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆداین بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆداین بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت.
حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، بڕی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت لە هەرێمی کوردستان به گوێره‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق 375 تا 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته لە ڕۆژێکدا.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: "پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگانەی دەکەونە هەرێمی کوردستان کارا دەکەینەوە".
عه‌بدولغه‌نی گوتیشی: "وەزارەتی کارەبا گرێبەستێکی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی غاز لە یەکێک لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان مۆر کردووە بۆ گواستنەوەی سەد ملیۆن پێ سێجا لە گازی سروشتی پشتیوان بەخودا دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە".
دوای ساڵێک لە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لوولەی نەوتی عێراق – تورکیا، 11 ملیار دۆلار زیان بە داهاتی عێراق کەوتووە و 400 ملیۆن دۆلاریش وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور وەستاوە.
سەرەڕای ئامادەیی حکوومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا عێراق ئامادە نییە هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە، ئەپیکوریش دەڵێ، پێویستە بەزووترین کات هەناردەی نەوت دەست پێبکاتەوە و ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون وەک خۆی بمێنێتەوە.