زاگرۆس فەتاح: سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئەمەریکا، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گفتوگۆی به‌غدا و واشنتن هه‌بوو

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 – هەولێر:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمەریکا لە چوارچێوەی بایەخدانی بە هەرێمی کوردستان، داخوازییەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیی گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر ڕەوتی گفتوگۆکانی شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتی محەممەد شییاع سوودانی لە واشنتن.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەشڵێت: ئەمەریکا لە چوارچێوەی بایەخدان بە هەرێمی کوردستان داخوازییەکانی  سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیی گەیاندووەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.