ئێلی گۆڵد: هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ له عێراقدا ده‌گێرێت
K24 – هەولێر:
سەرۆکی دامەزراوەی گۆڵد بۆ ستراتیجیی نێودەوڵەتی، ئاماژە بەوە ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ له عێراقدا ده‌گێڕێت؛ ده‌شڵێت، به‌غدا ڕێگه‌ی به هه‌ژموونی ئێران داوه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی نیسانی 2024) ئێلی گۆڵد، سەرۆکی دامەزراوەی گۆڵد بۆ ستراتیجیی نێودەوڵەتی، تایبه‌ت بە کوردستان24 ڕایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان ئارامترین و سه‌قامگیرترین ناوچه‌ی عێراقه، بۆیه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق ڕۆڵێكی گه‌وره له‌و وڵاته ده‌گێڕێت و به لای ئه‌مه‌ریكایشه‌وه گرنگه.
ئێلی گۆڵد ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، هه‌ولێر له دیدگه‌ی ڕۆژئاواوه به ناوچه‌یه‌كی ته‌واو ئارام ده‌بینرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتووتر بێت و زیاتر ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌ربكه‌وێت و ببێته چه‌قی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.
سەرۆکی دامەزراوەی گۆڵد بۆ ستراتیجیی نێودەوڵەتی گوتیشی، به‌غدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به هه‌ژموونی ئێران داوه له عێراق، بۆیه ناتوانێت خواستی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی به‌ره‌وپێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كان پڕ بكاته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، له كۆنگرێسدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ له عێراق ده‌گێرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هه‌رێمی كوردستان كاری جیددی كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كێشه‌ی سه‌ره‌كی و ژماره یه‌كی عێراقه و ده‌بێت هه‌نگاوی جیددی بۆ چاره‌كردنی بنرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا كاریگه‌ری لایه‌نی ده‌ره‌كیی ڕۆڵی له تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان هه‌یه و ڕێگه له چاره‌كردنی كێشه‌كانیان ده‌گرێت.