رێناس وریا نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

خانمە هونەرمەند رێناس وریا نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "رۆژی جەژنە" لە چەناڵی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمە نوێترین بەرهەمی منە و پێشکەشی هەوادارەکانمی دەکەم.

خانمە هونەرمەند رێناس وریا، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەرهەمە نوێیەکەم تێکستەکەی فۆلکلۆرە و لەئاوازی سەید عەلی ئەسخەری کوردستانیە و چیا رزگار کاری میکسی کردووە و بەرهەمەکەش لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

ئەو گوتیشی: ئەمە نوێترین بەرهەمی منە و پێشکەشی هوادارەکانمی دەکەم، من هەمیشە حەز دەکەم بەرهەمی جوان و ناوازە پێشکەش بکەم، هیوادارم ئەو بەرهەمە تازەیەم بەدڵی هەموو هەوادارەکانم بێت.

خانمە هونەرمەند رێناس وریا، خەڵکی شاری سلێمانییە و لەساڵی 2005 دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و نوێترین گۆرانیشی بەناوی "ڕۆژی جەژنە" لەئێستادا بڵاوکردۆتەوە.