سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی، دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق
سەرۆک بارزانی، دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 – هەولێر:

ڕۆژی پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەنگاوانە ئاڵوگۆڕ کرا کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناویەتی، و ئەو هەنگاوانەش کە پێویستە بگیردرێنەبەر لەپێناو گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد.

د