سوودانی: ساڵانە بە بڕی 4 ملیار دۆلار غاز هاوردە دەکەین

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت؛ عێراق ساڵانە بە بڕی چوار ملیار دۆلار غاز هاوردە دەکات و زیاتر لە هەزار و 300 ملیۆن پێی چوارگۆشە دەسووتێنێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی بەسەر ژینگەوە هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18ـی نیسانی 2024) محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی بواری وزە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە، عێراق ساڵانە بە بڕی چوار ملیار دۆلار غاز هاوردە دەکات و زیاتر لە هەزار و 300 ملیۆن پێی چوارگۆشە دەسووتێنێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی بەسەر ژینگەوە هەبووە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت: عێراق بایەخێكی گەورەی لە بواری وزە؛ لەسەر ئاستی هەناردە و یەدەگدا هەیە و، دەمانەوێت، لە ڕێگەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆتایی بە سووتاندنی غاز بهێنین.