له هێرشێكی داعشدا 20 سه‌ربازی سووری كوژران
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به دوو هێرشی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر سه‌ربازانی سوپای سووریا، كه له ئه‌نجامدا چه‌ندان سه‌رباز كوژراون.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی نیسانی 2024) ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه بڵاویان كرده‌وه، چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش له دوو هێرشی جیاوازدا بۆ سه‌ر سوپای سووریا له ڕیفی حمسی ڕۆژهه‌ڵات و ڕیفی بوكه‌مال له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، چه‌ندان سه‌ربازیان كوشتووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كدارانی داعش له هێرشه‌كه‌یاندا بۆ سه‌ر دوو كاروانی سوپای سووریا له حمسی ڕۆژهه‌ڵات 16 سه‌رباز و له ڕیفی بوكه‌مال 4 سه‌ربازییان كوشتووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، داعش له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه 321 سه‌ربازی سووری كوشتووه.