عارف روشدی: به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌ی كه‌ هه‌یه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌

K24 - هەولێر:

راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، خودی دادگای فیدراڵی نیشانه‌ی پرسیاری له‌سه‌ره‌ و بڕیاره‌كانی به‌ده‌ره‌ له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌تی. هاوكات گوتیشی: "به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌ی كه‌ هه‌یه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌".

عارف روشدی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند،  دادگای فیدراڵی عێراق ته‌نیا مافی راڤه‌كردنی هه‌یه‌، نه‌ك یاسا ده‌ركردن، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ داوییه‌تی، ته‌شریعه‌.

روشدی باسی له‌وه‌شكرد، به‌شداربوون له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌م شێوه‌ی كه‌ هه‌یه‌، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، بۆیه‌ پارتی ئه‌م هه‌نگاوه‌ په‌سه‌ند ناكات.

ڕۆژی یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا ڕۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024)ـی وەکو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد. 

به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵی و لابردنی كورسی كۆتا و كۆمه‌ڵێك كۆت و به‌ند، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پرۆسه‌كه‌ راگه‌یاند تاكو تێبینییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.