ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا

K24 - هەولێر:

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا راگه‌یاند، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كه‌م.

دوای تەواوبوونی لە نوێژی هەینی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگەیاند، دوای سەردانەکەی 22ـی ئەم مانگەی بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر دەکات و باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکرێت.

پێشتر ئەردۆغان رایگەیاندبوو کە لەوانەیە سەردانی هەولێر بکات، بەڵام ئەمجارەیان ئاماژەی بەو تەوەرانەش کرد کە لە هەولێر دەخرێنەبەرباس.

راشیگەیاند، سەردانەکەی بەغدا و دواتریش هەولێر یەک رۆژیی دەبێت.

ئەردۆغان گوتی: "سەردانەکەمان بۆ عێراق بۆ دوای هەڵبژاردن دانابوو، هەڵبژاردنەکان تەواو بوون، پشت بە خوا سەردانی دەکەین".

هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌ هەولێر باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین، هاوکات پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق لەژێر چەترێکدا دەخرێنە بەرباس کە لە ژمارەیەک بابەتی جیاواز پێکهاتوون".