سەفدی بۆ عەبدوڵڵاهیان: چیتر ڕێگەی بەزاندنی ئاسمانی ئوردن بە ئیسرائیل و ئێران نادەین
K24 - هەولێر
ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە ئەمیر حسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕاگەیاندووە، چیتر ڕێگە بە ئیسرائیل و ئێران نادەن ئاسمانی ئوردن لە دژی یەکتر ببەزێنن و ببنە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ خەڵکی ئوردن و ئاسایشی وڵاتەکەیان.
سەفدی بە عەبدوڵڵاهیانی گوتووە: پێویستە ئاڵۆزیی و مەترسییەکان لە سەر ناوچەکە کەم بکرێنەوە، چونکە شانشینی ئوردن لە ئێران و ئیسرائیل قبووڵ ناکات وڵاتەکە بکەنە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ناکۆکییەکانی و ئاسایش و گیانی هاووڵاتییانیشی بخەنە مەترسییەوە.
هەروەها لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئەیمەن سەفدی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: ئاڵۆزییە هەرێمییەکان مەترسیدارن و دەبێت ڕێگریان لێ بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئیدانەی هەموو ئەو کردەوانە دەکەین کە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی هەرێمی پەلکێش دەکەن، هەربۆیە پێویستە ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و ئێران ڕابگیرین، لە هەمان کاتدا هەوڵەکان بەردەوام بێت بۆ کۆتایی هێنان بە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.
ڕۆژنامهی واشنتن پۆستی ئهمهریكی له چاپی ئهمڕۆ ههینیدا لە زاری بەرپرسێکی باڵای سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوه، سوپای ئیسرائیل له هێرشێكی ئاسمانیدا له ناو خاكی ئێران، وهڵامی هێرشه موشهكیی و درۆنهكانی 14ی ئەم مانگەی ئێرانی دایەوە و ناوەندێکی سەربازی لە ئیسفەهان بۆمبباران کردووە.
بە گوتەی بهرپرسه ئیسرائیلییەکە، هێرشهكهیان پیشاندانی توانا سهربازیی و ئاسمانییهكانی ئیسرائیله بۆ ئهنجامدانی ههر هێرشێك له ناو قوڵایی خاکی ئێراندا. بەڵام ئهنجوومهنی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەگەڵ ڕەتکردنەوەی هەواڵی هێرش كردنە سهر خاکی ئێران لەلایەن ئیسرائیل، ڕاشیگەیاندووە، بۆ ڕگرین له ههر هێرشێك، سیستهمی دژه موشهك له ههندێ ناوچهی ئێران كارا كراوه.