باره‌گای ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان كرا
K24 - هەولێر
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، ئه‌مشه‌و بارەگای ئەركانی حەشدی شەعبی و بنكەی كالسۆ لە بابل به دوو مووشه‌ك بۆردومان كران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ڕایگه‌یاند، بۆمبارانەکە بە فڕۆكه بووه، ئاگرێكی گه‌وره‌ش له بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی كالسۆی سه‌ربازی بۆمباران كرد.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، كوژراو و برینداری لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
مێدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، بەیانی ڕۆژی شەممە هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە بنکەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری پارێزگای بابل لە ناوەڕاستی عێراق.
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هەواڵی بەغدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی نەناسراو بە دوو مووشەک هێرشی کردووتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی.