وەزارەتی پەروەردە: هۆشداری دەداتە ماڵپەڕەکان

K24 - هەولێر

وەزارەتی پەروەردەوە، هەموو ئەو ماڵپەڕانە ئاگادار دەکاتەوە کە قوتابیان و خوێندکاران فریو دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە، 20ـی نیسانی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی هەماهەنگیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریو بدەن.

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە بۆئەو مەبەستەش ئەو ماڵپەڕەی کە هەیە و داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، لەسەر سکاڵای وەزارەتمان دەستگیر کران. وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات، بەهەموو جۆرێک بڕوا بەو ماڵپەڕانە نەکەن.

هەروا ڕایگەیاند، هەر کەسێک ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار، ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە، تەنانەت ئەگەر دوای تەواوبوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.