کەسێک لەبەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی مرد

K24 - هەولێر

گوتەبێژی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییەی لەبەردەم یەکێک لە کافتریاکان مردووە بە ڕەچەلەک عەرەبە.

ئەمڕۆ شەممە، 20ـی نیسانی 2024، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هاووڵاتییەکی بە ڕەچەڵەک عەرەب, لە بەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی مرد.

ئەو گوتەبێژە گوتیشی: "ئەو هاووڵاتییە ناوی سەلام سەلمانە، تەمەنی 45 ساڵە، لەبەردەم کافتریاکە کەوتووە و مردووە، بەگوتەی پزیشکەکان جەڵتەی دڵ لێی داوە و گیانی سپاردووە."