بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە دەکات

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا دەیەوێت هاوتنی داهاتوو، دانی ئۆڵمۆ هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا، بە پارەیەکی خەیاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی.

کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی پێویستە بۆ وەرزی داهاتوو هێرشبەرێکی لاو بگوازنەوە ریزەکانیان، رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەکەش بڵاویکردووەتەوە یەکێک لە ئامانجەکانی بلاوگرانا، دانی ئۆڵمۆ هێرشبەری ئیسپانی یانەی لاپیزیگی ئەڵمانیایە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لە چەند رۆژی رابردوو خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا و هەروەها دێکۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە، لەگەڵ باوکی دانی ئۆڵمۆ کۆبونەتەوە و پێشڤەچونێکی باش لە نێوانیاندا هەبووە.

بارسێلۆنا لە چەند وەرزی رابردووش هەوڵی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیاداوە، بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکانیان نەیانتوانی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە وەرزی داهاتوو بە هەموو توانایان دەیانەوێت کار بکەین بۆ ئەم ئامانجەیان.

دانی ئۆڵمۆ هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا
دانی ئۆڵمۆ هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا