کەشناسی: سبەی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 - هەولێر:

بەشی پێشبینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی لە هەندێ کات و شوێن نمە بارانی پچر پچڕ دەبارێت، هەندێکجاریش تاوەباران و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (20ـی نیسانی 2024) بەشی پێشبینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتىی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانىی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێ کات و شوێندا نمە بارانی پچڕ پچر دەبێت، هەندێک کاتیش تاوە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28

سلێمانی: 25

دهۆک: 26

کەرکوک: 29

هەڵەبجە: 27

زاخۆ: 26

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 31