بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەت سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت

K24 – هەولێر

بە چاودێریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس، لە جیاکاریی جێندەری، سێیەمین دیداری نێودەولەتی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت.

بە سپۆنسەری دامەزراوەی کوردستان24 و بە چاودێریی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس، لە جیاکاری جێندەری سێیەمین دیداری نێودەولەتی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی ساز دەکرێت.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە هەماهەنگی لیجنەی جێندەریی ڕۆژنامەنووسان "IFJ" ساڵیادی دامەزراندنی 26 ساڵەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەکاتەوە.

ئەو دیدارە لە 22 تاکو 23ـی نیسانی 2024، بەردەوام دەبێت.