به‌شار ئه‌سه‌د: رووسیا له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا سه‌رده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، متمانه‌م به‌وه هه‌یه، رووسیا له شه‌ڕی دژ به ئۆكرانیا سه‌رده‌كه‌وێت.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یه‌كی رووسی رایگه‌یاند، مێژوو و زمان و كولتووری رووس، بێلارووس و دانیشتوانی مالارووسیا، هاوبه‌شن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا به ره‌چه‌ڵه‌ك رووسین، دڵنیام رووسیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان سه‌رده‌كه‌وێت و هه‌ردوو گه‌ل دووباره یه‌كده‌خرێنه‌وه.
ئه‌سه‌د گوتیشی: "رووسیا هه‌ڵه مێژووییه‌كان له ئۆكرانیا چاك ده‌كاته‌وه".
روونیشیكرده‌وه، رووسیا وه‌ك زلهێزێكی جیهان، هه‌وڵده‌دات ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆسه‌ر وڵاتان كه‌م بكاته‌وه، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌وه دانییه كه رووسیا له سووریا یاخوود له ئۆكرانیا شه‌ڕی دژیی تیرۆر ده‌كات، له هه‌ردوولا یه‌ك دوژمن هه‌ن.
سه‌رۆكی سووریا باسی له‌وه‌شكرد، رووسیا كار بۆ سه‌قامگیری سیاسی و سه‌ربازی له جیهان ده‌كات، چونكه خۆی ئازاری زۆری به ده‌ست تیرۆره‌وه چه‌شتووه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.