سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

سەرۆک بارزانی و میری ئیێزدیان
سەرۆک بارزانی و میری ئیێزدیان

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان و جەختی لەوە کردەوە کە ئێزدی بەشێکی ئازیزی گەلی کوردستانن و داواشی کرد کە ئێزدییەکان دەست بگرن بە دابونەریتی خۆیان.

ڕۆژی یەکشەممە (21ـی نیسانی 2024) لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە حازم تەحسین بەگ میری ئێزدی و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدی کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆک بارزانی یان کرد کە هەردەم پشتیوانی ئێزدیان بووە و پەرۆشی ئاسوودەیی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان ئێزدییەکان بووە.

هەروەها شاندی میوان داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە لە پاڵپشتیکردنی داواکانیان بەردەوام بێت و ڕێگری بکات لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە بە نیازن پەرتەوازەیی بخەنە ناو ئێزدییەکان.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئێزدی بەشێکی ئازیزی گەلی کوردستانن و داواشی کرد کە ئێزدییەکان دەست بگرن بە دابونەریتی خۆیان و ڕێگە نەدرێت دەنگی نامۆ و لابەلا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیان بکەن و زێدی باب و باپیرانیان بەجێ بهێڵن.

سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دیاریکردنی میری ئێزدی لە بەغدا و دەستوەردان لە کاروباری ئێزدیان، جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو توانای خۆی پاڵپشتی و خوشک و برایانی ئێزدی دەکات و ڕێگە نادات بابەتی نامۆ بەسەر ئێزدیەکاندا بسەپێندرێت.

0