فه‌همی بورهان: به‌بێ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ناتوانین بڵێین له عێراقێكی سهقامگیرداین
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی جێبه‌جێ نه‌كردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی شۆڕشه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ئه‌وه بووه به ئامانجه‌كانمان شاد بین، به‌شێكی ئه‌و ئامانجانه په‌یوه‌ندییان به خاكه‌وه هه‌بووه و هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بووه. هه‌روه‌ها گوتیشی: كێشه‌كانمان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 جددین و پێویستمان به‌وه‌یه هه‌وڵی بۆ بده‌ین و چاره‌سه‌رییان بكه‌ین.
فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌بێ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركووك و شنگال و خانه‌قین و ناوچه‌كانی دیكه، ناتوانین بڵێین له عێراقێكی سهقامگیرداین.
فه‌همی بورهان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی وایكردووه كه حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق جددی نه‌بن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی ئێمه، نه‌بوونی عه‌قڵیه‌تێكه له به‌غدا تاكو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ كورددا سفر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ناته‌بایی و نه‌بوونی كارتی هاوبه‌ش، خاڵی لاوازی ئێمه‌ی كورد بووه، هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كان به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌و ناوچه كوردستانییانه ده‌گرێته‌وه، كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌غدان و له ده‌ستووردا چاره‌سه‌ریان به گوێره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور به سێ قۆناغ ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌وانیش ئاساییكردنه‌وه و سه‌رژمێری و راپرسی.
له خانه‌قینه‌وه تا شنگال به‌شێكی به‌رچاوی رووبه‌ر و خاكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچانه پێناسه ده‌كرێن.