ئومێد خۆشناو لە تەندروستی هونەرمەند عارەب عوسمان دەپرسێت

ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر
ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

K24 - هەولێر

پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندی دیاری شاری هەولێر عارەب عوسمان دەپرسێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و د.دلۆڤان بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و مامۆستا هۆشیار بەڕێوەبەری چالاکیی قوتابخانەکان، لەماڵەکەى خۆى سەردانی هونەرمەندی دیارى شاری هەولێر عارەب عوسمانیان کرد.

پارێزگارى هەولێر لەسەردانەکەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەند عارەب عوسمانی  پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى گۆرانى و موزیکى کوردى بە تەندروستیەکى باشەوە بۆ خواست، هەروا ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەکی   هونەرمەند عارەب عوسمان دەربڕی.