حزبوڵڵای عێراق دەست پێ کردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی هێزەکانی ئەمەریکا ڕاگەیاند
K24- هەولێر
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند، دەست بە هێرشەکانییان دەکەنەوە لەدژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا لە پلاتفۆرمی تێلیگرام ڕایگەیاند، "ماوەی سێ مانگیان بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شییاع سوودانی داوە، بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا بکات بۆ دانانی خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ دەرچوونیان لە عێراق، هەروەها کاتێکیشیان دیاری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی هێزەکانی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای سەردانەکەی سوودانی بۆ واشنتن ئەگەری ئەوە هەیە هیچ ئەنجامێکی جیددی نەبێت لەدەرچوونی ئەو هێزانە".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، دوای کۆتاییهاتنی سەردانەکە دەرکەوت کە "بیانییەکان هیچ نیازێکیان نەبووە عێراق بەجێبهێڵن، بۆیە مقاوەمەی ئیسلامی بڕیاری داوە بگەڕێنەوە سەر هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا، وەکو ئەو کردانەی پێشتر کردوویانە".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی گەڕانیان بۆ ئەو گرووپانە دەست پێ کردووە، کە بە ژمارەیەک مووشەک لە بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە سووریا داوە.
شانەکە دەشڵێت: هێزەکانیان لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، نزیک سنووری سووریا، ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزیوەتەوە کە مووشەکەکانیان لێوە هەڵداراوە و سووتاندیانە، تا ئێستاش بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە کە کام بنکە کراوەتە ئامانج.
ڕۆژی سێشه‌ممه 30ـی كانوونی دووه‌می 2024، ئه‌بو حوسه‌ین ئه‌لحه‌میداوی ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: "به‌هۆی شه‌رمه‌زارنه‌كردنی حكوومه‌تی عێراق، هێرشه سه‌ربازییه‌كان بۆسه‌ر هێزه‌كانی "داگیركه‌ر" له عێراق و سووریا هه‌ڵپه‌سارد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێوازێكی دیكه به‌رگریی له كه‌سوكارمان له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌ین".
داواش له چه‌كدارانی کەتائیبی حیزبوڵڵا دەکات، بەرگریی لە هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمه‌ریکا لە دژیان بکه‌ن.