ئازاد حەمەدەمین: لەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی باش ڕەخساوە بۆ ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس

حاکم ئازاد، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
حاکم ئازاد، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان

K24 - هەولێر

نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەرفەتێکی باش ڕەخساوە بۆ ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس تاکوو لەگەڵ نوێنەرانی سەندیکا جیهانییەکان و پسپۆرە جیهانییەکان، بەشداربن بۆ گۆڕینەوەی بیرو بۆ چوون و ئایدیا  بۆ سەندیکا و بۆ میدیاکانیش.

ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی نیسانی 2024، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان، لە دیداری نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی، بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە هاوکارانمان لە IFJ بۆ یەکەمجار ئەم چالاکییە گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێننە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پاڵپشتی و هاوکاریی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ ڕێکخستنی ئەم دیدارە.

ئەو نەقیبە دەڵێت: "قسەکردن لەسەر ستراتیجییەکی تایبەت بە ئایندە گونجان و یەکسانی و هەبوونی سەرکردەی ئافرەتان لە سەندیکاکان و شوێن کەوتنی کێشەکان و کەمکردنەوەی توندوتیژی نەهێشتنی بێزارکردن و گێچەڵ بە ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس، بەتایبەت لە دەزگا میدیاییەکان و لە مەیدانی کاردا، چەندین بابەتی هەستیار ڕووبەرووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووەتەوە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەی کۆنفرانسەدا دەرفەتێکی باشیان بۆ دەڕەخسێت، کە ئافرەتانی ڕۆژنامەنووس لەگەڵ نوێنەرانی سەندیکا جیهانییەکان و پسپۆرە جیهانییەکان تاکو بەشداربن لە گۆڕینەوەی بیرو بۆ چوون و ئایدیا  بۆ سەندیکا و بۆ میدیاکانیش، لە ژێر ڕۆشنایی پێوەر و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان."

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی دەستی پێ کرد.

ئەمڕۆ (126)ـەمین ساڵیادی ڕۆژى ڕۆژنامەگەریی كوردی و دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)ی (میر میقداد بەدرخان) و (26)مین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانە. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەوبۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.