126 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە قاهیرە تێ دەپەڕێت

"رۆژنامەی کوردی بە چەندین قۆناغی جیاواز تێ پەڕیوە"

K24 - هەولێر

126 ساڵ لەمەوبەر، میقداد مەدحەت بەدرخان ڕۆژنامەیەکی کوردی بەناوی کوردستان دەرکرد، بە درێژایی 126 ساڵی ڕابردوو، ڕۆژنامەگەریی کوردی بە چەندین قۆناغی جیاواز تێ پەڕیوە، لەم قۆناغەی ئێستاش پڕە لە ئاڵنگاری.

دیار عەزیز، بەقەد دەیان هەواڵ تێبینی لەسەر کاری میدیایی ئەم سەردەمە هەیە و دەڵێت: "ئاڵنگارییەکان هێندە زۆرن، لە ژمار نایەن".

دیاری عەزیز، ڕۆژنامەنووس بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، زۆرجار هەواڵێک بڵاو دەبێتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، تا وەکو تۆ دەگەیتە ئەو زانیارییەی ئایا ئەو هەواڵە ڕاستە یاخود فەیکە، بەدەیان ماڵپەڕو پێگەکان بڵاویان کردووەتەوە."

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت: "لەسەردەمی ئەمڕۆدا باشی و خراپیی کوالێتیی میدیا بە ژمارەی لایک و کۆمێنتی پێگەکانی ئەو میدیایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی ئەو میدیایە بەستراوەتەوە. لەجیاتی ئەوەی دەزگاکان بەدواداچوونی ورد بکەن یان کارێکی ڕۆژنامەوانی جوان بکەن، یاخود پابەندی یاسا و ئیتک و بەرەو پێشچوونی خۆیان بن، بەڵام دەزگا میدیاییەکان دەکەونە ژێر کەریگەریی لایک و کۆمێنت، بە ناچاری زۆرجار، بابەتێکی گرنگ بڵاو دەکەنەوە لە پیناو ئەوەی کاردانەوەی کۆمەڵایەتی لێ بکەوێتەوە".

لێرە تەنیا قسە لەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم میدیا ناکرێت، بەڵكو باس لە چارەسەرەکانیش دەکرێت. بەڵام ڕەنگبێ سازکردنی تەنیا سیمپۆزیۆمێک لە ئاست ئاڵنگارییەکان هەنگاوێکی گەورە نەبێت، بەڵکو پێویستی بە کۆنفرانسی گەورەتر هەبێت.

هاوژین عومەر، پسپۆڕی ڕاگەیاندن بۆ کوردستان24 دەڵێت: "هەندێکیان پەیوەندارن بەڕێکخستنی لایەنی یاسایی، کاری ڕۆژنامەوانی ژینگەی ڕۆژنامەوانی، لەهەرێمی کوردستاندا، لەگەڵ ڕەهەندە ئیتیکەکەی لەگەڵ یاسا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بوارە بکەین، وهەروەها لایەنی هۆشیاریش زۆر گرنگە. لایەنێکی دیکە پەیوەستە بەکاری ڕۆژنامەوانی، لێرەدا پێویستمان بەوەیە کە دەزگا ڕۆژنامە کوردییەکان، میدیاکارەکان ئامادەییان هەبێت لە پێشوازیی لەو گۆڕانە نوێیانەی کە لە تەکنەلۆجیای سەردەمی و زانیاری کە بەنەوەی نوێی تەکنەلۆجیای سەردەمی دادەنرێت".