نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان دەربارەی چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆ دەکەین
K24 - هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "سه‌ردانى مێژووييى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر له كاتێكى هه‌ستيارى ناوچه‌كه‌دا دێت که ئاماژه‌یه بۆ په‌يوه‌نديى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى به‌هێزى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيادا".
هەروەها نووسیویەتی "خۆشحاڵم كه له هه‌ولێر پێشوازى له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى گرنگى وه‌ك ئاشتى و سه‌قامگيرى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى، گفتوگۆ ده‌كه‌ين".
کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی نیسانی 2024، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومەت گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا، دوای کۆبوونەوە و دیدارەکانی لە بەغدا سەرۆککۆماری تورکیا سەردانەکەی بۆ هەولێر درێژ دەکاتەوە.
لە دوای سەردانەکەی 2011، ئەمە دووەمین سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیایە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەر لە بارەی سەردانەکەی ئەردۆغان، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت و زیاتر لە 20 ڕێککەوتن ئیمزا دەکرێن، لە هەولێریش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبینەوە و خەجت لە پاڵپشتیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەینەوە.
تورکیا و عێراق پێشبینی دەکەن پەیوەندییەکانیان لەدوای سەردانەکەی ئەردۆغان بەرەو پێشەوە بچێت، هەروەک پێشبینی دەکرێت، ئەنقەرە و بەغدا ڕێککەوتنێکی ستراتیجیی مۆر بکەن، کە لایەنی ئەمنی و ئابووری و گەشەپێدان و هەروەها دۆسیەکانی ئاو و وزە لەخۆ بگرێت.
سه‌ردانى مێژووييى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و هه‌ولێر له كاتێكى هه‌ستيارى ناوچه‌كه‌دا دێت که ئاماژه‌یه بۆ په‌يوه‌نديى سياسى و ئابوورى و ئه‌منيى به‌هێزى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيادا. خۆشحاڵم كه له هه‌ولێر پێشوازى له سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ده‌كه‌م و له‌سه‌ر چه‌ند…
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 22, 2024