سوودانی و ئه‌ردۆغان سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌رپه‌رشتی واژۆكردنی لێكتێگه‌یشتنی چوارقۆڵی نێوان عێراق، توركیا، ئیمارات و قه‌ته‌ریان كرد كه په‌یوه‌سته به هاریكاریكردنی پڕۆژی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی عێراق.
له لایه‌ن عێراقه‌وه ڕه‌زاق محێبس، وه‌زیری گواستنه‌وه، له لایه‌ن توركیاوه عه‌بدولقادر ئۆرالئۆغڵوو، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، له لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه جاسم سه‌یف سه‌لیتی، وه‌زیری گه‌یاندن و له لایه‌ن ئیماراته‌وه سوهێل محه‌ممه‌د مه‌رزووقی، وه‌زیری وزه و ژێرخان واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كان كرد.
یاداشته‌كه پابه‌ندی هه‌ر وڵاتێكی له خۆ گرتووه بۆ دانانی چوارچێوه‌یه‌كی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان.
ڕۆژی شەممە، 02-03-2024، عەبدولقادر ئورالۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی تورکیا ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لە بواری گواستنەوە بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەشدا، دەسەڵاتدارانی هەردوو وڵات لە نزیکەوە و بە چڕی کار لەسەر ڕێگه‌ی گەشەپێدان دەکەن.
ئورالۆغڵو، ئاشکرای کردبوو کە ڕێککەوتن کراوە لەسەر کردنەوەی نووسینگەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بۆ چاودێریکردنی پڕۆژەی ڕێگه‌ی گەشەپێدان و لە داهاتوویەکی نزیکدا هەنگاوی کرداری بەو ئاراستەیە دەگیرێتەبەر.
بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامانجیانە مۆدێلێکی نموونەیی بۆ بەڕێوەبردنی ڕێگه‌کان لە ناوچەکەدا بەدی بێنن ئورالۆئۆغڵو، گوتی: "لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەکە گواستنەوە لە ناوچەکەدا ئاسانتر دەبێت".