مهسرور بارزانی: پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ئازادیی ڕادەربڕین دووپات دەکەینەوە
K24 - هەولێر:
سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی رایدهگهیهنێت، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ئازادیی ڕادەربڕین دووپات دەکەینەوە.
له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس (تویتهری پێشوو)، سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان مهسرور بارزانی نووسیوویهتی: لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسان و پیشەی ڕۆژنامەوانی دەڕوانین.
ههروهها مهسرور بارزانی دهشڵێت، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەری دووپات دەکەینەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 22-04-2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی بەڕێوە چوو کە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان ڕێکیان خستبوو.
لە دیدارەکەدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ، سەرۆکی حکوومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە لە هەرێمی كوردستان، کاری میدیایی بە تەواوی ئازادە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕەخساندنی زەمینە و ژینگەیەکی لەبار بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادیی ڕادەبڕین لە چوارچێوەی یاسادا.
لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسان و پیشەی ڕۆژنامەوانی دەڕوانین.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) April 22, 2024
پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەری دووپات دەکەینەوە. pic.twitter.com/LpV3EPQmGj