بیلگای دۆمان: توركیا پاڵپشتی له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ری ئۆرسام ئاماژه به‌وه ده‌كات، قۆناغێكی نوێ له عێراق ده‌ستی پێ كردووه؛ ده‌شڵێت، توركیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پاڵپشتی له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی نیسانی 2024) بیلگای دۆمان، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ری ئۆرسام تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگی و لێكه‌وته ئه‌رێنییه‌كانی بۆ هه‌ر سێ لا به یه‌ك ئاست گرنگه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌ردۆغان دوای 13 ساڵ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
بیلگای دۆمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قۆناغێكی نوێ له عێراق ده‌ستی پێ كردووه، توركیا هاوشانی ئه‌و قۆناغه نوێیه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نوێ ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌نته‌ری ئۆرسام باسی له‌وه‌ش كرد، توركیا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پاڵپشتی له هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.
کەمێک پێش ئێستا (ڕۆژی دووشەممە، 22ـی نیسانی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ كرا.
سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ هەولێر، دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا و دوای کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر 26 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.
لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە دەکەن.
ئەم سەردانەی ئەردۆغان دەبێتە یەکەم سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا لە مێژوودا کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، لە کاتێکدا 13 ساڵ لەمەوبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوسا وەک سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا بەشداری کرد لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.